• نوێ

    سوتاندی ئاڵا و بارەگای پارتی

    سوتاندی ئاڵا و بارەگای پارتی 



    ئەگەر حیزبەکانی کوردستان بۆ خەڵکی باش بوونایە و مافی خەڵکی کوردستانیان زەوت نەکردایە  ئێستا بەو ڕیسواییە نەئەبینران ..


    لە سایەی حوکمڕانی دەسەڵاتی کوردی جوت بنەماڵەدا 29 ساڵە خەڵکی کوردستان ئەچەوسێتەوە ، لە ژێر ئەو ئاڵایەدا 29 ساڵە چی قێزەونیە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هات ، لە نەوت دزین و تاڵان کردنی سامانی کوردستانەوە ، لە شەڕی ناوخۆ و ئاوارە کردنەوە ،

    لە دروست کردنی قەیران و خیانەت کردنەوە ، لە بێکارکردنی خەڵکی و موچە بڕینیانەوە ، لە سەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانەوە ، لە کۆمەڵ کوژی ژنانەوە ، لە تیرۆری سیاسی و زیندانەوە ، 

    لە بڕینی مووچە و دزینی پارەی هاوڵاتیانەوە ، لە دابین نەکردنی پێداویستی و خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندنەوە ، لە کۆچی بە لێشاوی خەلکی بەرەو هەندەرانەوە ..


    لە سایەی ئێوەدا  سەردەشت و وەدات و کاوە گەرمیانی و دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی و مەدەنی تیرۆرکران ، ئێوە خوێنی ڕێژوان و سورکيو و گەرمیانتان ڕشت کە هێشتا مێرمنداڵ بوون ، ئێوە لەم ساتەدا مامۆستا بەدەڵ و دەیان کەسی ترتان لەسەر ئازادی ڕادەرین زیندانی کردووە ..

     

    خەڵکی کوردستان 29 ساڵە جەور و ستەم دەکێشێت لە سایەی ئێوەدا ، بۆیە لاتان سەیر نەبێ کە داکۆکیتان لێناکات ئەگەر حەشدی شەعبی نەك بارەگا بگرە لە سەری ڕەش و دەباشان و گردەکەش دەرتان بکات ..


    تاکەی دەرس وەرناگرن و فێرنابن کە خەڵکی تا سەر ئێسقان لێتان بێزار بووە ئەوەتا خەڵکی پشتی تێکردوون و بۆی گرنگ نیە کێ بارەگا و ئاڵاکانتان ئەسوتێنێت تەنانەت خەڵکی بۆی گرنگ نەماوە ئاڵای کوردستانیش بسوتێت هێندە لە حوکمڕانیتان پڕە ، تاکەی لەوە تێناگەن کە خەڵکی باوەری بە ئێوە نەماوە و هیچ گەشبین نیە ، ئەوەش بزانن لە سەرەتای نەوەدەکاندا ئەو بارەگایە بسوتایە ئێستا بە لێشاو خەلکی ئەهاتە سەر شەقام بۆ پشتگیریتان بەڵام ئێوە کارێکتان کرد خەڵکی باکی نەبێت سووتاندنی بارەگا و بنکەکانتان ، دە ئیتر فێربن و بەخۆتاندا بچنەوە..

    ئارام حمەسعید

    2020/10/17

    نوێتر
    ئەمە نوێترین بابەتە
    رسالة أقدم
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سوتاندی ئاڵا و بارەگای پارتی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top