• نوێ

    بێدەنگی باشترە لەوەی بتهێننە قسە


     ئەكبەر غەریب ئەحمەد

    دەزانم بێدەنگی باشترە لەوەی بتهێننە قسە، دڵنیام لەوەی كوفری نیعمەتە قسەكردنی زۆر، بەڵام زمان بەرگەی ئەو هەموو ناڵەی دەرونە ناگرێت. 
    پەروەردەی تاك و خێزان و كۆمەڵگە وێران بوو 
    تیكتۆك و پۆبجی و سناپ و شۆ مۆدێل و نێرینەو مێینەی ڕوخاو داڕوخاو پۆرن میدیایی خراپ گەنجەكانمان هەڵدەسوڕێنن و بەڕێوەیان دەبەن.
    دڵنیام هەندێك هەیە چونكە هیچی نیە لەدەستی بدات، بێبایەخترین شت كەرتی پەروەردەیە بەلایەوە، دەڕوات و
     هەڵوێستەیەك دەكات و خەمێك لەو بابەتە ناخوات. 

    دیقەت بدەن حیزب و حكومەت لەبری ئەوەی قوتابخانە بكەنەوە كەناڵی میدیایی دەكەنەوە.
    هیچ خێزانێك لە ژەهری میدیاو سۆشیال میدیاو داخستی قوتابخانەكان بێ بەش نیە، تكایە هاوار بكەن، ڕێگەی لەكیس چونی هەرچی ئەدەن بیدەن، بەڵام قیەم و بەها باڵا مرۆیەكانمان و نەوەكانی ئایندەمان با لەكیس نەچێت! 
    ئەوان سەرماییەی ئێمەن
     
    ئەم مۆدێلی بێدەنگیە مرۆڤایەتیمانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ناوەندەكانی خوێندن بەم شێوەیە بڕوات ووڵاتەكەمان ئەوەندەی ترە لەزەلكاوی دواكەوتویدا دەچەقێنێت. 
    هەمومان پێویستە خەمێك لەپەروەردەی نەوەكانمان بخۆین، منداڵێكی نەخوێندەوارو پەروردە نەكراو كارەسات بۆخێزان و كۆمەڵگە دروست دەكات. 
    پێویستە زۆر ژیرانە بەهەمومانەوە چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزینەوە، كۆمەڵگە دانە دەستی خەڵكی نادڵسۆزو گەندەڵ ئایندەمان ئەوەندەی ترە پڕ دەكات لەكارەسات.

    چارەسەر چیە؟ 
    بۆ زیاتر غەرق نەبوونی كەشتی كۆمەڵگە پێویستە هەموومان هەندێك قوربانی بدەین بەم شێوەیەیی خوارەوە: 
    بۆ ماوە مانگێگ دەستبكرێتەوە بەكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن بەهەماهەنگی هەمومان بەم مەرجانەی خوارەوە: 
    باریی دارایی چاك بكرێت 
    سەرجەم ئەو كۆمپانیا گەورانەی لەئەنجامی داهاتی ئەم ووڵاتە دەوڵەمەندن بوون پێویستە داهاتەكەیان بەكاربهێنرێت. 
    دروستكردنی هەستی ململانێ بۆ یارمەتی حكومەت و لەنێوان حیزب و كۆمپانیاو كەسایەتیە دەوڵەمەندەكانی ووڵات
    كەمكردنەوەی مووچەی سەرجەم پلەباڵاكان ڕاوێژكارو ـ خانەنشینی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی بۆ كەمتر  لە یەك ملیۆن دینار
    دروستكردنی دادگایەك بەسەرپەرشتی خەڵكی دڵسۆزو پسپۆڕ بۆ پەیڕەو كردنی چەمكی (سزاو پاداشت)
    وەستاندنی دەستی گەندەڵ و گەڕانەوەی سەرجەم داهات بۆ خەزێنەی ووڵات
    گرنگی دان بەكەرتی كشتوكاڵ و بەكارهێنانی ئاوی بەنداوەكان بە پشت بەستن بەهێزی گەنجان و هتد... 
    دڵنیام ئێستا بەلای هەندێكمانەوە ئەم قسانە خەونی شاعیرانەیە، بەڵام خەونێ هەبێ باشتر لەوەی خەوتبیت، شتێك نیەو نەماوە ناوی حكومەت بێت ئەم ووشكە كەڵكە هەردەڕوخێت بەڕوخانی هەر زیانمانە بەمانەوەی هەر زیان.

    وەرن هەمومان خراپی ئەمانە ڕاست بكەینەوە دڵنیابن ئەوان لەمە باشتر نابن، یادەبیت نەوەكانمان چارەنوسیان لەخۆمان خراپتر بێت، یادەبێت ئێمە شتێك بكەین، چونكە دانیشتن بەم شێوەیە خیانەتێكی گەورەییە لەخۆمان و ئایندەیی نەوەكانمان .
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بێدەنگی باشترە لەوەی بتهێننە قسە Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top