• نوێ

    مزگەوتێک دەبێتە کێشەی نێوان دوو وڵات


    ‌بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رووسیا تودەی، دیارنەمانی تابلۆیەکی مێژویی لەسەر هۆڵی چونەژورەوەی مزگەوتی (عید کاه) لەناوچەی کاشگاری ویلایەتی شینگچانگی چین بووەتە مشتومڕی نێوان چین و ئەمریکا.


    پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندبوو تابلۆکە دیارنەماوە و لەناوبراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی چین ئەو دەنگۆیان رەتکردەوە.

    لەوبارەیەوە، ئاژانسی شینگخوای چینی لەزاری ئیمامی مزگەوتی (عید کاه) بڵاویکردەوە کە ئیمام جەختیکردەوە کە تابلۆکە لەناو مزگەوتەکەدا هەڵپەسێردراوە و لەناو نەبراوە. ئیمامی ئەو مزگەوتە کە مێژویەکی زیاتر لە 500 ساڵی هەیە راشیگەیاندوە، سەرەتا تابلۆکە لەسەر رێگای سەرەکی هاتنەژوورەوەی خواپەرستان بووە، ئێستا براوەتە هۆڵێکی نوێژکردن لەناوەوەی مزگەوتەکە.


    پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لەچین لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، تابلۆی مزگەوتی (عید کاه) کە تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە دیار نەماوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مزگەوتێک دەبێتە کێشەی نێوان دوو وڵات Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top