• نوێ

    کەرکوک..تەقینەوەیەک ڕوویدا

    کەرکوک..تەقینەوەیەک ڕوویدا


    ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ـی تەمموزی2020 تەقینەوەیەک لەشاری کەرکوک ڕوویدا، تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

    پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک ڕایگەیاند،" کاتژمێر 4ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لەنزیک مزگەوتی عەشرە ئەلموبەشەرە لەگەڕەکی مسەڵڵا لە شاری کەرکوک تەقیەوە". 

    مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک ڕایگەیاند:" کاتژمێر 4ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو نزیک مزگەوتی عەشەرە ئەلموبەشەرە لەگەڕەکی موسەڵڵا لەشاری کەرکوک تەقییەوە".



    ئاماژەی بەوەشکرد، " تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا هەندێک زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلێک و ئەو ناوچەیەی بۆمبەکەی تێدا تەقیوەتەوە گەیاندووە". 

    ڕاشیگەیاند:" پێدەچێت بۆمبەکە بەئۆتۆمبێلێکەوە لکێنرابێت وبەهۆی کەوتنەخوارەوەی دواتر تەقیبێتەوە".
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کەرکوک..تەقینەوەیەک ڕوویدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top