• نوێ

    کوڕێک بەهەڵە دایکی خۆی کوشت


    لە قەزای چەمچەماڵ کوڕێک بەهەڵە هەشت گوللـە لە دایکی خۆی دەدات و دەکوژێت.

    جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە سنووری گوندێكی ناحیەی قادركەرەم تەرمی ئافرەتێك كە هەشت گوللـەی بەركەوتووە، گەیەنراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش دەڵێت: "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كوڕی ئەو ئافرەتە گولـلەی لە دەست دەرچووە".

    شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ‌و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند: "رۆژی 7-7-2020 تەرمی ئافرەتێك كە هەشت گوللـەی بەركەوتووە، هێنراوەتە بەشی فریاكەوتنی شەهید پێشڕەو". 

    ئەو ئافرەتە خەڵكی گوندی رێحانی سنووری ناحیەی (قادركەرەم)ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە. تەمەنی 51 ساڵ بووە.

    عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كوڕی ئەو ژنە كە تەمەنی 20 ساڵە ‌و شوانە، گولـلەکانی لە دەست دەرچووە و گوتی: "تەنانەت كوڕەكە خۆی  تەرمی دایکی هێنابوو بۆ نەخۆشخانە".

    بەگوتەی پۆلیس، شوانەکە بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزاکانی عێراق کە تایبەتە بە کوشتن، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. تەرمی دایکیشی بۆ پشکنین و توێکاری نێردراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکیی سلێمانی.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کوڕێک بەهەڵە دایکی خۆی کوشت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top