• نوێ

    کارگەیەکی دۆشاوی تەماتە لەسەر وشەی "خۆماڵی" دادەخرێت 

    کارگەیەکی دۆشاوی تەماتە لەسەر وشەی "خۆماڵی" دادەخرێت

     لەسەر وشەی "خۆماڵی"کە لەسەر قوتوی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور نووسراوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ ماوەی 6مانگ کارگەکە دادەخات بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ده‌ڵێت: لەگەڵ ئەوەی پلانمان هەبوو بە هەزاران تۆن بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور و بە سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی سنوورەكە ببوژێنینەوە و بە هەزاران هه‌لی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنین، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەسەر وشەی (خۆماڵی) گرفتمان بۆ دروستكراوە و شەش مانگە كارگەكەمان داخراوە. كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ڕایگەیاند: “لە ئێستادا كە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەستيپێكردووە و لە بازاڕەكاندا بە نرخێكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت، ئێمە پلانمان دانابوو كە نەهێڵین جوتیاران زیانیان پێبگات و بەرهەمەكانیان بە نرخێكی گونجاو لێ وەربگرینەوە بەجۆرێك لە تواناماندا هەبوو كە رۆژانە زیاد لە 250 تۆن تەماتە لە جوتیاران وەربگرین، چونكە كارگەكەمان لە ئێستادا لە توانایدا هەیە لە 24 كاتژمێردا 140 هەزار قتووی 800 گرامی دۆشاو بخاتە بازاڕەوە”. وتیشى: “ئەوەی جێگای نیگەرانییە، ماوەی 6 مانگە ئەم كارگەیەی ئێمە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی داخراوە ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئێمە لەسەر قتووی دۆشاوەكە نووسیومانە (دۆشاوی تەماتەی خۆماڵی) ئەوان دەڵێن: ئێوە تەنيا شەش مانگ تەماتەی خۆماڵی بەرهەم دەهێنن و شەش مانگیش لە دەرەوە دۆشاو هاوردە دەكەن، ئەم بابەتەشیان ئاراستەی داواكاری گشتی كردووە و دۆسیەیان بۆ كردووەتەوە كە جێگای سەرسوڕمانە”. بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستۆتەڕوو: “لە وڵاتانی دەرەوە پاڵپشتی لەم جۆرە پرۆژە ستراتیژیانە دەكرێت و هاوكاری دەكرێت، بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەی داوای هاوكاریمان نەكردووە گرفتیشمان بۆ دروستدەكەن و ڕێگە نادەن بە كردنەوەی كارگەكەمان”. له‌باره‌ى گرتنه‌ به‌رى رێكارى یاسایی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: “ئێمە پارێزەرمان بۆ گرتووە، بەڵام بەهۆی داخستنی ڕێگای هەولێر و ئەم بابەتی كەرەنتینە و ڤایرۆسی كۆرۆناوە دۆسیەكەمان پشتگوێ‌ خراوە، ئەمەش بووه‌تە هۆی ئەوەی بە هەزاران هەلی كار بۆ گەنجان و جوتیارانی سنوورەكە لە دەستبدرێت”.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کارگەیەکی دۆشاوی تەماتە لەسەر وشەی "خۆماڵی" دادەخرێت  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top