• نوێ

    دکتۆرێکی کورد لەبەریتانیا لەسەر دەرمانە نوێکەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەدەدات


    دکتۆرێکی کورد لەبەریتانیا لەسەر دەرمانە نوێکەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەدەدات


    دەقی نووسراوەکەی دکتور عارف گۆران پسپۆری نەخۆشیەکانی  هەناو



    دەرمانی کۆرۆنا؟


     تۆزێک پێش ئێستا لە ڕێگای برادەرێک ھەوالی ئەوەم پێگەیشت کە حکومەتی ھەرێم ڕێگای داوە کە دەرمانی فاڤیپیراڤیر لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت وە ھەر پاکەتێک لەو دەرمانە بە دوو سەد دۆلارە.بە گوێرەی ھەوالەکە ئەم دەرمانە دەبێت تەنھا لە رێگای دکتۆر بنووسرێت بەلام ھەموومان دەزانین ئەگەر رێگا بەو کارە بدرێت بەچی ئاراستەیەک دەڕوات.ھەموو ئەو پزیشکانەی خاوەن ھەلوێستن دەبێت بێنە دەنگ . ھیچ شتێک وەک ئەو کارە قێزەون وە بێمۆرالی نیە.ئەم دەرمانە کۆمپانیایەکی ڕووسی حەقی درووستکردنی بە کۆمپانیایەکی کوردستان داوە کە بۆ نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق درووست بکەن. دەرمانێک بازرگانی پێوە دەکرێت کە تاکوو ھەنووکە ھیچ بەلگەیەکی زانستی یەکلاکەرەوە نیە کە سوودی بۆ ئەو پەتایە ھەبێت.گریمان ئەگەر لێکۆلینەوەکان سەلماندیان بە سوودە بە ھیچ شێوەیەک نابێت لە دۆخێکی وەک ئەمرۆ بازرگانی بە دەرمانی ئەو پەتایە بکرێت وە پێویستە حکوومەت بە خۆڕایی بەسەر نەخۆشەکانەکان دابەش بکات .لە ھەمان کات ئەو دەرمانە دەبێت بەشێوەیەکی درووست لەژێر چاودێری دکتۆر بەکاربھێنرێت . ئەم ھەنگاوە دەبێت بە زووترین کات بوەستێت خەلکی کوردستان دەبێت بێنە دەنگ وە ھیوادارم ھاوکارانم لە دکتۆرانی کوردستان بە ویژدان لەگەل ئەو بابەتە مامەلە بکەن . پۆستەکم کرد بە پەبلیک بۆ ئەوەی شێر بکرێت وە ھیوادارم کە حکومەت لە نزیکەوە لەو پرسە بکۆلێتەوە وە بە ھەر شێوەیەک بێت فرۆشتنی ئەو دەرمانە ڕابگرێت وە بڕی پێویست بخاتە نەخۆشخانەکان . بە ھیچ شێوەیەک نابێت ھەندێک خەلکانی ھەلپەرست ئەو دۆخە بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. دکتۆر عارف گۆران پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناو لەندەن
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دکتۆرێکی کورد لەبەریتانیا لەسەر دەرمانە نوێکەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەدەدات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top