قوتابخانەیەکی ئوستڕاڵی بەپارە قوتابیەکانی ھان دەدات
دواناوەندی Carine لە شاری PERTH ئوستڕاڵی دەسپێشخەریەکی ڕاگەیاند کەوا ھەر قوتابیەک پۆلی ١١ بیت ئەگەر ھاتوو بتوانی ڕێژەی نمرەکانی بگەینێتە ٨٠٪ وپاشان پارێزگاری لێبکات یان بەرزی بکاتەوە ئەوە قوتابخانەکەی لە پۆلی ١٢ بەبڕی ٥٠٠ دۆلاری ئوستڕاڵی کاش خەڵاتی دەکات.
قوتابخانەکە پێوایە ئەمە ڕێگایەکی باشە بۆ ھاندانی قوتابیەکان تاوەکو نمرەی بەرز بەدەست بێنن وئاستی فێربوون بەرزببێتەوە.