پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک
مستـەفـا کـــازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراڤ بـڕیـاریـدا بـە گـەڕانـەوەی پــێـشـمەرگە بـۆ کـــەرکـوک.
سەردانەکەی ئەمڕۆی سوپاسالاری عێراقی بۆ کەرکوک بەمەبەستی گەڕان و دیاری کردنی ئەوشوێنانە بووە کە بڕیارە پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکرێت ، ئەمە یەکەمجار نیە ئەم جۆرە سەردانانە دەکرێت بەڵام گرنگ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە و گەڕانەوەی پێشمەرگەیە کە تا ئێستا نەکراوە .
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستاوە تورکمان و عەرەبەکان بە سێ بەیاننامەی جیاواز ناڕازی بوونی خۆیان لە هەوڵەکانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە و بەرەی تورکمانی و بەرەی عەرەبی یەکگرتوو و نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لە پەرلەمانی عێراق بە جیا بەیاننامەیان دەرکردووە
#کەرکوک