• نوێ

    پێش جەژن مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت


    وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاویان چارەسەر کردووەو دەشڵێت:"بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان دابەشبکرێت".

    بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند:" بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوام دابووین، بە سوپاسەوە جەنابی سەرۆك كۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەمشەو لە پەیوەندیەكی  تەلەفۆنی  پێی راگەیاندین كە لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق چارەسەری ئەم كێشەیی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت".

    دەشڵێت:" فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت".

    ڕۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە بەشێک لەکارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە داوا دەکەن بەغدا مووچەی چوار مانگی ڕابردوویان بۆ خەرجبکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەی هەماهەنگی بێت لەگەڵ بەغدا و پێویستە لە ١ـی تەمموزەوە مووچەکانیان بخرێتە سەربەغدا، بەپێچەوانەوە بەرپرسیارێتی دابینکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێش جەژن مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top