• نوێ

    ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ كازمی هه‌ڵكرد

    ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ كازمی هه‌ڵكرد





    فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان".

    جه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی میلیشیاكان و خستنه‌ ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت".

    ماكێنزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سیستمی به‌رگریی ئاسمانییان له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا جێگیركردوه‌، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق بپارێزن.

    ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو دێژه‌دان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌داعش له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ كازمی هه‌ڵكرد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top