• نوێ

    هاوسەرەکەی کیم کارداشیان دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا


    کەین وێست، هونەرمەندی ناوداری گۆرانی راپ و هاوسەری "کیم کارداشیان" کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕاگەیاند و کۆسپێکی دیکەی بۆ سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم کێبڕکێی سەرۆکایەتی دروستکرد.



    کەین وێست دۆستی نزیکی ترەمپە و پێشتر چەندینجار لە کۆشکی سپی و لە هۆتێلەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ترەمپ کۆبووەتەوە، لە توویتەر نووسیویەتی: "ئێستا دەبێت بە متمانەکردن بەخوا پەیمانی ئەمریکا بکەینە ڕاستی، دیدگامان یەکبخەین و داهاتووی دروستبکەین".



    نازانرێت کەین وێست تاوەکو چەند جددییە لەسەر ئەو خۆ کاندیدکردنەی، لەکاتێکدا تەنیا چوار مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕوونیش نییە بەڵگەنامەکانی خۆ بەربژێرکردنی بە تەواوی پێشکەشکردوون یان نا، بەڵام لە تویتەر بە هاشتاگی ( دیدگای 2020) نووسیویەتی "خۆم بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر دەکەم".



    لە ئۆکتۆبەری 2018 کەین وێست و کارداشیان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لە کۆشکی سپی پێشوازییان لێکرا، کە بە گوتەی خۆیان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی باشکردنی دۆخی زیندانەکان سەردانیان کردبوو. وێست کڵاوە سوورەکەی لەسەرکرد کە دروشمەکانی ترەمپی لەسەر نووسراوە، بە ترەمپی گوت: "تۆ پاڵەوانی منیت و دەبێ پاڵپشتیت لێبکرێت".



    لەکاتی سەردانەکەی کەین و کیم کارداشیان بۆ لای ترەمپ، رۆژنامەڤانان پرسیاریان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە ئاخۆ کەین خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێر دەکات، ترەمپ وەڵامی دایەوە "ئەوە زۆر رێی تێدەچێت"، بەڵام دوای ساڵی 2024. 



    کیم کارداشیان هاوسەری کەین لە توویتەر تەنیا ئاڵایەکی ئەمریکای لە وەڵامی توویتەکەی هاوژینەکەی داناوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هاوسەرەکەی کیم کارداشیان دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top