ئەمڕۆ شەممە 2020/7/4 بەشێک لە هاوڵاتیانى بازیان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا گردبوونەوە،و ڕێگای سلێمانی-کەرکوکیان داخست.
ئەو هاوڵاتیانە هۆکارى گردبوونەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە نزیکەى سێ مانگە پێدانى کارەبایان لە 24 کاتژمێرەوە بۆ 12 کاتژمێر کەمکراوەتەوە و وەک پێویست پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیان بۆ جێبەجینەکراوە، ئەو هاوڵاتیانە لە ئێستادا ژێگای سەرەکی نێوان سلێمانی- کەرکوکیان داخستووە و ڕێگە بە هاتووچۆکردنى ئۆتۆمبێل نادەن و گردبوونەوەکەش بەردەوامى هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان سلێمانی-کەرکوکیان داخستووە و تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانەکە بەردەوامی هەیە.