دوای جیابوونەوە چۆن ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەیتەوە؟
نەگونجان و بەردەوامی دەنگەدەنگ و ناکۆکیەکان لە ژیانی سۆزداری یان هاوسەرگیری لای زۆر کەس جیابوونەوەی باشترە، چونکە دەڵێن پێویستە بارودۆخەکە بە ئاسایی تێبگەیت و ژیان بە تەنها بە خۆشەویستی بەڕێوەناچێت و گرنگە لێکتێگەیشتن و گونجان هەبێت، دوای جیابوونەوەش بێگومان ژیان کۆتایی نایەت و دەتوانیت دووبارە هەنگاوی نوێ بنێیت و ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت
1-وازبهێنە لە بیرکردنەوە بەشێوەیەکی سلبی، بۆ نمونە من چی بکەم تازە شکستم هێنا، نەخێر ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە و دەبێت زۆر ئیجابی بیت و هەمیشە بیر لە لایەنی باش بکەیتەوە تا هیوات هەبێت.
2-دامەنیشە بە دیاری یادگاری و بیرکردنەوە لە رابردوو، تەواو رۆیشت تێپەڕی تۆ لە ئێستادا دەژیت.
3-پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت چالاک بکەرەوە، بۆ نمونە لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە سەردانی سینەما و شوێنە گشتیەکان بکە تا ئاسوودە بیت.
4-گەشتبکە، ئەمە هەنگاوێکی باشە ئەگەر بتوانیت و یاریدەدەر دەبێت بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت.
5-ئامانجەکانت بەدیبهێنە و هیوایەکەی نوێ بەخۆت ببەخشە.
6-لێبوردەیی، بکەرە باشترین ئامانجت لە ژیاندا، واتە بیر لەوە مەکەرەوە ڕق بخەیتە ناختەوە و حەز بە تۆڵە بکەیت، نەخێر بە پێچەوانەوە.