• نوێ

    سنووری برادۆست بۆردمان دەکرێت


    ئەمڕۆ ھەینی 3-7-2020 جارێکی دیکە سوپای تورکیا سنووری گوندەکانی دەڤەری برادۆستی بۆردومان کرد و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیان دروست کرد.

    سوپای تورکیا لەڕێگای فڕۆکەکانی ماوەی چەند کاتژمێرێک دەوروبەری گوندی بەرمیزە و چیای شەکیو بۆردمان دەکات و زیانی ژینگەیی بە ناوچەکە دەگەێنێت، لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە ھیچ شتێک نەزانراوە.

    بەپێی زانیارییەکان تورکیا بەردەوام ئەو ناوچانە بۆردمان دەکات لە دوو رۆژی رابردووشدا فڕۆکەکان خواکورکیان بۆردمان کردووە، بەو ھۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتۆتەوە پووش و پاوەن و دارستان سووتاووە .

    ھاوکات سوپای تورکیا ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە باشووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی دەست پێکردووە، لە سنووری زاخۆ بە قوڵایی 40-50 کیلۆمەتر ھاتۆتە ناو خاکی باشووری کوردستان ، تەنھا لەماوەی یەک ھەفتەدا 6 ھاوڵاتی سڤیل شەھید بوون، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سنووری برادۆست بۆردمان دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top