• نوێ

    کێشەی مووچەی خانەنشینان چارەسەردەکرێت


    بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی عێراق، کێشەی ئەو خانەنشینانەی کەرتی تایبەت چارەسەر دەکرێت کە لە بەغدا مووچە وەردەگرن.


     دکتۆر عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی مووچەی ئەو خانەنشینانەی کەرتی تایبەت راگیرابوو کە لە بەغدا مووچە وەردەگرن، داوایان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە شاندێکیان بێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو پرسە بکەن". 


     عارف حیتۆ ئاماژە بەوە دەکات، لە ھەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وابڵاوکرایەوە مووچەی خانەنشینان لە بەغداوە خەرجدەکرێت، "بەڵام مووچەی خانەنشینانی کارمەندانی کەرتی تایبەت ھیچ پەیوەندی بە خانەنشینانی کەرتی گشتییەوە نییە". 


    بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، مووچەی ئەو خانەنشینانەی کەرتی تایبەت لەسەر سندوقى دەستەبەری کۆمەڵایەتی خەرجدەکرێت "بۆ ئەو کرێکارانەی پێشتر دەستەبەرکراوبوون و شایستەی ئەوە بوون خانەنشین بکرێن، بەپێی یاسای 39ـی ساڵی 1971ـی ھەموارکراو بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2012".
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کێشەی مووچەی خانەنشینان چارەسەردەکرێت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top