سوودەکانی سێکس کردن پێش خەوتن شۆکت دەکات
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشك و توێژه‌ری ئوستورالیییهوه، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى په‌یوه‌ندی نێوان سێكس و خه‌وتن ئه‌نجام درا.
گۆڤارى “adelaidenow.com” ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه پزیشكانى زانكۆى كوینزلاند له ئوستورالیا به به‌شدارى 460 خۆبه‌خش له‌ته‌مه‌نى 18 تا 70 ساڵییه‌وه، ئه‌نجامیان داوه.
دكتۆر “میشێل لاستیل”، سه‌رپه‌رشتیارى توێژینه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، ده‌ركه‌وت 64%ى به‌شداربووانى توێژینه‌وه‌كه، دواى ئه‌نجامدانى سێكس، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسووده خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، هاوكات 50%یان، وتیان، دواى سێكسكردن ده‌چنه نێو خه‌وێكى قووڵه‌وه.
دكتۆر لاستیل، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، سێكسكردن ده‌بێته هۆى ده‌رهاوێشتنى “تێكه‌ڵه‌یه‌كی بیۆكیمیاوى” ، كه جیاوازه له ده‌رهاوێشته‌كانى تر‌ى لاشه‌ى مرۆڤ، ئه‌و تێكه‌ڵه بیۆكیمیاوییه ده‌بێته هۆى هه‌ستكردن به‌هێمنى و ئاسووده‌ییه‌كی زۆر.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه سێكسكردن پێش خه‌وتن سوودێكى زۆرى هه‌یه، چونكه كار ده‌كاته سه‌ر مێشك، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وانه‌ى سێكس ده‌كه‌ن، چیتر بیر له كێشه‌كانى ژیانیان ناكه‌نه‌وه و له مۆبایلهكانیشان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.