• نوێ

    کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ دۆستە نمایشکارەکەی بەنیازی چ کارێکن؟


    کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس لەگەڵ خانمە نمایشکارێک یانەیەکی چیلی دەکڕێتەوە.

    رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ دانیێلا چاڤێزی خانمە نمایشکار، یانەی رانکاگوای چیلی کڕیوەتەوە کە لە خولی یانە پلە سێیەکانی چیلی یاریدەکات.

    ئەو خانمە نمایشکارە دەڵێت، لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یانەیەمان کڕیوەتەوە و بەهیواین بیگەیەنینە ئاستێکی بەرز و ببێتە یەکێک لە یانە بەهێزەکان.

    پێشتر لە ساڵی 2015دا چاڤێز ئاشکرایکردبوو، چەند جارێک لەگەڵ کریستیانۆ خەوتووە و ژووانیان هەبووە، لە کاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئێرینا شایکی خانمە نمایشکاری رووسی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو.

    چاڤێز جگە لەوەی کە گوتوویەتی یانەی رانکاگوامان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کریوەتەوە، ئاماژەی بە هیچ شتێکی دیکە نەکردووە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ دۆستە نمایشکارەکەی بەنیازی چ کارێکن؟ Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top