سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان لە ڕۆژئاوای شاری سێرت خستووەتە خوارەوە.
پێش ئەمەش ئەبووبەکر ئەبیەز، لە بەڕێوەبەرانی هێزی دەریایی سوپای نیشتمانی لیبیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندبوو:" سوپای نیشتمانی لیبیا توانای پاشەکشێ کردن بە دوژمنی هەیە، هەر کەشتییەکی دەوڵەتی تورکیا لە کەناراوەکانی لیبیا نزیک بێتەوە لەناوی دەبەین".
ئەبوبەکر ئەبیەز ڕاشیگەیاند:" بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەین، سیستمە مووشەکییەکانمان لە کەناراوەکانی لیبیا جیگیرکردووە، چەندین جێگای هاوێشتنی دیکەی مووشەکیشمان پڕچەک و ئامادە کردووە".