• نوێ

    شەهیدبونت باش

    شەهیدبونت باش .. 
     لە ڪوێ قەڵەمەڪان ڪەوتنە سەما لەوێش ئازادی لە گۆڕ نراوە 


    لەڪوێش قەڵەمەئازادەڪان دژایەتیان ڪراو لێیاندراو ڪوژران بزانن هەناسەی قەڵەمە ئازاڪان بەردەوامە، چونڪە ڪاری قەڵەمە ئازادەڪان ڕەخنە ڪردنی دەسەڵاتی چەتەگەری و مافیاگەراتییەهەمیشە دەسەڵاتە دڪتاتۆرییەڪان بەردەوام قەڵەمەئازادەڪانیان بە دووژمنی پلە یەڪ داناوە، بەردەوام خەریڪی شڪاندن و بوختانن بۆ قەڵەمەڪان. دەسەڵاتی جوت حیزبی ڪوردیش ماوەی بیست و نۆساڵە نەیتوانیوە سیستەمێڪی سیاسی گونجاو دروست بڪەن، ڪە لەتوانایدا بێ ڪەرامەتی مرۆڤ بپارێزێت، بەردەوام قەڵەمە ئازادەڪانی ترساندوە یان تیرۆرڪردووە، سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و ڪاوە گەرمیانی نمونەی تیرۆرن بەدەستی دەسەڵاتی جوت حیزب،بەڵام قەڵەمەئازادەڪان هەر زیاتر ئەبن، ئێستاش لێدان و هەڕەشە لە نوسەران درێژڪراوەی سیستەمە ستەمڪارەڪەیە، ڪاری ڕۆشنبیران بەرهەم هێنانی مەعریفەیە، ڪاریان ڕەخنەی ناشیرینیەڪانی دەسەڵاتە، نەڪ گەرمڪردنی دیوەخان و پیاداهەڵدانی بەرپرسە تەجمیلڪراوەڪان، قەڵەمی ئازا نابێتە دەروێشی سیاسیەڪان، نابێت بێدەنگبێت چونڪە بێدەنگی ڪاری ڕۆشنبیران و نوسەرانی ڕاستەقینە نیە. ڪاوێژڪردن ڪاری قەڵەمە فاشیلەڪان و عەقڵ دۆگماو نەوتاوییەڪانە، ئەوان بە جیڕەی قەڵەم چەڪەڪانیان دەخەنە سەرپێ، ئەوان دۆڕاون ناتوانن بڵێن و بنوسن بۆ خەڵڪ، بۆیە چەڪ دەبێتە ناسنامەیان، ئەمە گاڵتەجاڕی عەقڵی ستەمڪارانە، ئەم شەڕەی قەڵەم و چەڪ بەردەوام دەبێت هەمیشە خەتی ئازادی و خەتی ستەمڪاری تۆختر دەڪاتەوە، هەمیشە ناشیرینیەڪانی دەسەڵاتی تەجمیلڪراو لەبەردەم خۆری قەڵەمە ئازادەڪان توختر دەبێت، هەمیشە قەڵەم ماسڪە ناشیرین و گاڵتەجاڕو خەڵەتێنەرەڪان ڪەشف دەڪات، بۆیە هەمیشە ستەمڪاران دۆژمنی قەڵەمی ئازاو ئازادن، هەمیشە خەم و ڪۆژان و ڪۆشادی خەڵڪ دەبێتە مەرەڪەبی قەڵەمە ئازاو ئازادەڪان،هەمیشە چەتەگەری و خیانەت و نەوتخۆری وستەمڪاری و نادیموڪراسی بونەتە فیشەڪی چەڪەڪەی دەسەڵاتی ستەمڪار، بەڵام تا ستەمڪاری هەبێت قەڵەمە ئازادەڪان هەر دەبن، ئەم سیاسەتی ترساندن و لێدانی دەنگە ئازادەڪان لە ئێستادا پێماندەڵێت جووت حیزب چەندستەمڪارن پەیڪەر بۆ دزەڪان مەڪەن وتارو وێنەڪانی سۆرانی مامەحەمە بڪەنە ناسنامەی شاری گڕ ئێستایش هەر سۆرانی مامەحەمە سومبوڵی ئازایەتی و سەردەستەی ئازادی خوازانە بەنەمانی ئەو دەیان سۆرانیتر لەدایڪ بوون ،ڕسوایی بەشتان بێ دەسەڵاتی خوێنڕێژی ڪوردی . فو لە چوار وشە مەڪەن با تاریڪی سەرتان نەخوات گلێنەی قەڵەم ڪوێر مەڪەن با میژوو نەفرەتتان لێ نەڪات لە هەر شوینێ زمانی ڕەخنەیان بڕی لە هەر شوینێ ڕەنگی ڕاستیان گۆڕی لەو شوینە ئازادی لەغاو دەڪریت دەسەڵات ترسنۆڪە __________________ "سۆرانی مامە حەمە" نەفرەتلەبڪوژانت 
    نووسینی:هانا محمود
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شەهیدبونت باش Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top