• نوێ

    هێمای بلوتوس لە چییەوە هاتووە؟


    لە سەدەی دەیەمی زاینی پادشایەک بەناوی هارالد بلوتاند حوکمی دەکرد و یەکێک بوو لە کەسایەتیە مێژووییەکان کە هەوڵیدا تەواوی خێڵەکانی دانیمارک کۆبکاتەوە لە ژێر یەک فەرمانڕەواییدا.

    ئەم فەرمانڕەوایە بە بلوتوس ناودەبرا، چونکە حەزی بە جۆرە توویەک دەکرد کە شین بوو هاوکات رەنگی یەکێک لە ددانەکانی شین بوو.

    دوای ئەوەی تەواوی خێڵەکانی یەکخستەوە بڕیاریدا بە کێشانی هێمایەک بۆ یەکگرتووی تۆڕەکەی، کە لە دوو پیتی رۆنی ئەسکەندەنافی پێکهاتبوو (Hagall یان Hagalaz و Bjarkan) کە هاوسەنگە بە هەردوو پیتی ئێچ و بی لاتینی و هەردوو پیتەکە لە ناوی هاراڵدەوە وەرگیرا Blåtand، هەربۆیە هەمان هێما وەرگیرا بە رەنگی شین دانرا بۆ ئامێری بلوتوس، هاوشێوەی ددانیشە، واتە ددانە شینەکەی هارالد.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هێمای بلوتوس لە چییەوە هاتووە؟ Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top