• نوێ

    بەڤیدیۆ پۆلیسەکان ڕێگەیان نەدا ماڵئاوایی لە هاوسەرەکەی بکات 

    پۆلیسەکان ڕێگەیان نەدا ماڵئاوایی لە هاوسەرەکەی بکات 


     لە شاری کەرکوک ژنێک بەبەرچاوی هاوسەرەکەیەوە گیان لەدەست دەدات بەڵام پۆلیس ڕێگە نادات ماڵئاوایی لەیەک بکەن. دوای ئەوەی محەمەد و مونای هاوسەری تووشی کۆرۆنا بوون، محەمەد داوای ئۆکسجینی کردوە بۆ ھاوژینەکەی، بۆ چەند کاتژمێرێک بەپارە بۆیان ھێناوە، جارێکی دیکەش پارەی داوە بۆ کرینی ئۆکسجین چونکە مونای ھاوژینی دۆخی تەندروستی خراپ بوە، دواجار لەگەڵ کارمەندێکی نەخۆشخانەی کۆماری کەرکوک تووشی دەمەقالێ دەبێت، بۆکسێک دەھاوێت و بەر ئامێرێکی کۆنی لەکار کەوتوو دەکەوێت، نەخۆشخانەکە سکاڵا لەسەر مامۆستا موحەمەد كەریم تۆمار دەکەن، دەڵێن ئامێرەکە نرخی 6 دەفتەر بوە. پۆلیس ناتوانێ بیگوازێتەوە، لەشوێنی خۆید کەلەپجەی لەدەست دەدەن، ئەم ئێوارەیە ھاوژینەکەی لەپێش چاوی گیانی لەدەسدا، داوا لە پۆلیسەکان دەکات دەستی بکەنەوە تا ماڵئاوایی لە ھاوژینەکەی بکات، بەلام جەلادەکان رەتی دەکەنەوە. موحەمەد خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی، ئالان و یوسف، لەگەڵ ھاوژینەکەی تووشی کۆرۆن بوو، پاش مردنی ھاوژینەکەی ئێستا جگە لە تەندروستی دۆخی دەرونی زۆر خراپە و دارووخاوە.


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەڤیدیۆ پۆلیسەکان ڕێگەیان نەدا ماڵئاوایی لە هاوسەرەکەی بکات  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top