• نوێ

    ئایا ئاژەڵەکان خەو دەبینن؟

    ئایا ئاژەڵەکان خەو دەبینن؟


     ڕەنگە ئەم پرسیارە زۆر کات مێشکی هەندێکمانی ورووژاندبێت، بەڵام وەڵامەکەی ئاسان نییە و لەڕووی زانستیشیەوە توێژینەوەی جۆراوجۆر هەیە کە وەڵامی تەواو نابەخشێت. لە نوێترین توێژینەوەدا بەناوی "ئایا ئاژەڵەکان خەون دەبینن" لە گۆڤاری POPULAR SCIENCE وەڵامی ئەم پرسیارە بە بەڵی هاتووە، دەوترێت ئاژەڵەکانی وەک سەگ و پشیلە کاتێک دەخەون هەندێک جوڵە دەکەن وەک ئەوەی بیانەوێت کارێک بکەن، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی خەو دەبینن. پسپۆڕی بواری دەروونی ستانلی کۆرین لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە بەریتانیا، لە کتێبی "زیرەکی سەگ" دەڵێت "سەگەکان بە کۆمەلێک قۆناغدا تێدەپەڕن کاتێک دەخەون هاوشێوەی مرۆڤ، بەڵام بەشێوەیەکی خێراتر، بۆ نمونە پاش 20 خولەک سەگ دەچێتە قۆناغی جوڵاندنی چاوەکانی بەشێوەیەکی خێرا، ئەمەش ئەو کاتەیە کە خەونەکانی تێدا ڕوودەدات" هاوکات ئاماژەش دەدات بەوەی سەگە گەورەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر خەون دەبینن بە بەراورد بە بچوکەکان و بەشێوەیەکی بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان مێرووەکان و ماسی بە قۆناغی جوڵەی چاوەکان تێناپەڕن، بەڵام هەندێک لە باڵندەکان بەهەمان شێوە هەیانە. لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ساڵی 2001 پسپۆران لە پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا دەوترێت مشکەکان خەون دەبینن و بەشێوەیەکی یەکجار زۆریش هاوشێوەی مرۆڤ خەون دەبینن. هەندێک توێژینەوە و پسپۆڕانیش هەموو ئەم زانیاریانە بە ناڕاستن دادەنێن، ئەمەش وایکردووە وەڵامێکی تەواو دروست نەبێت تا بزانین ئاژەڵەکان خەون دەبینن یاخود نا.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئایا ئاژەڵەکان خەو دەبینن؟ Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top