• نوێ

    تەرمی گەنجە کوردەکە دەگەرێنرێتەوە کوردستان


    ئەمشەو تەرمی ئەو گەنجە کوردەی هەفتەی ڕابردروو لە وڵاتی فینلەندا خنکا دەگەڕێنڕێتەوە کوردستان.

    پاش ئەوەی لەڕۆژی 20ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشی مەلەوانی لەیەکێکـ لە کەنارە ئاوەکانی شاری "هێلسنک"ی پایتەختی وڵاتی فینلەندا، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان بەناوی (ئاکۆ شێرکۆ بەکر) ناسراو بەلالۆ، کەخەڵکی گەڕەکی "ڕەحیماوا"ی شاری کەرکوکە وماوەی پێنج ساڵە لەوڵاتی فیلەندا نیشتەجێ بووە خنکا.

     بڕیارە کاژمێر 12:00ـی ئەمشەو تەرمەکەی لەڕێگای فڕۆکەخانە بگاتە شاری هەولێر ولەکاژمێرەکانی بەرەبەیانی سبەی شەممە 2020/7/11 بگاتە شاری کەرکوکـ و لە گۆڕستانی ڕەحیماوا بەخاکـ بسپێردرێ.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تەرمی گەنجە کوردەکە دەگەرێنرێتەوە کوردستان Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top