باوکێكـ 4 منداڵی خۆی بەبەنزین دەسوتێنێت
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/7/2 لەگەڕەکی "عەسکەر" قەزای "حری"ی پارێزگای کەربەلا باوکێكـ لەکاتی خەودا 4 منداڵی خۆی بە بەنزین سوتاند وگیانیان لەدەستدا،
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکان پێکهاتون لەیەکـ کوڕی تەمەن 13ساڵ وسێ کچی تەمەن 11 و 6 و 3 ساڵ، دوای تاوانەکە باوکەکە لەلایەن پۆلیسی قەزاکە دەستگیرکراوە،
باوکەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی هەبووە و ویستویەتی جیابێتەوە، بۆیە ئەویش هەستاوە بە سوتاندنی مناڵەکانی خۆی.