• نوێ

    پێش تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری کردن سوودی هەیە

    پێش تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری کردن سوودی هەیە


    بێگومان بیروبۆچوونەکان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری جیاوازە، پسپۆرانیش چەندین تەمەنیان دیاریکردووە بۆ هاوسەرگیری گونجاوە، بەڵام ئەوەی گرنگە پێش ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەبێت ئامادەبیت ئەو بەرپرسیاریەتیە هەڵبگریت چ کچ یان کوڕ، چونکە هەرگیز هاوشێوەی ژیانی سینگڵی نییە و قۆناغێکی تەواو جیاوازە.

     لەرووی زانستی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر لەنێوانی تەمەنی 20-30 ساڵی هاوسەرگیری بکەیت سوودی دەبێت لەم رووانەوە:

    1-کاتی زیاترتان دەبێت، بۆ ئەوەی تەمەنێکی باشتر پێکەوە لەگەڵ خۆشەویست و هاوبەشی ژیانت بژیت، لە گەشتکردن لە یەک تێگەیشتن ...هتد

    2-پێکەوە بەشداری زۆرێک لە قۆناغەکانی ژیانی یەکدی دەکەن، بە خۆشی و ناخۆشییەوە، ئەمەش وادەکات پشتیوانی یەکدی بن و باشتر هەنگاو بنێن و پێکەوە لە خەمەکانی یەکدی کەم بکەنەوە.

    3-لەو تەمەنەدا توانای زاڵبوونتان بەسەر کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر باشترە و باشتر ئاشنای یەکدی دەبن.

    4-دەتوانن ماوەیەکی زیاتر بەبێ بوونی منداڵ پێکەوە بژین، ئەمە وادەکات باشتر لەیەک تێبگەن و بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن پاشان منداڵ دروست بکەن.

    5-لەڕووی تەندروستییەوە بێگومان لە 35 کەمتر دروست کردنی منداڵ باشترە، هاوکات توانایەکی باشتر هەیە بۆ پەروەردەکردنی.

    6-یادگارییەکی زیاتر و خۆشتر پێکەوە تۆماردەکەن و ئەزموونی زیاترتان دەبێت لە کێشە و ناخۆشییەکان و رووبەروو بوونەوەیان.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پێش تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری کردن سوودی هەیە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top