• نوێ

    ئەو کاتانەی ئارەزووی سێکسی خانمان دەگاتە بەرزترین ئاست


    ئەو کاتانەی ئارەزووی سێکسی خانمان دەگاتە بەرزترین ئاست


    پەیوەندی سێکسی سەرەکیترین بنەمایە بۆ سەرکەوتنی پەیوەندی نێوان ھاوسەران بەڵام هەندێک کات خانمان بەهۆی تێکچوونی گۆڕانی هۆڕمۆنەکان یان زۆر کێشەی تر ئارەزووی سێکسیان نامێنێت.

    ماڵپەڕی webmd لە بابەتێکدا باس لە چەند کاتێک دەکات کە خانمان  ئارەزووی سێکسیان دەگاتە لوتکە،خانمان زیاتر گرنگیدانیان پێویستە پێش سێکس  دەبێت لایەنی دەروونی ئاسودە بێت و دڵنیا بیت لەوەی هاوسەرەکەی خۆشی دەوێت.

    -تەمەنی بیست ساڵی لەم تەمەنەدا هۆرمۆنی ئیسترۆجین، دەگاتە بەرزترین ئاست ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئارەزووی سێکس لە خانماندا.

     -دوای هەفتەیەک لە سوڕی مانگانە لەم کاتەدا هۆرمۆناتی ئافرەت هاوسەنگ دەبێتەوە،لەمەوە هەست بە ئارامیەکی زۆر دەکات و متمانەی بە خۆی هەیە و ئارەزووی سێکسی زیاد دەکات.

    -لە وەرزی هاویندا بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە دروستکردنی فیتامینD، ئەم فیتامینەش سودی هەیە بۆ باشترکردنی هێلکە و زیاتربوونی دەرفەتی سکپڕی، لەهەمان کاتدا دەبێتە زیاتر بوونی ئارەزووی سێکسی.

    -لە تەمەنی چل ساڵیدا خانمان هۆرمۆنی تیستوستیرون بەرهەم دەهێنن، کە ئەمەش هەستی خانمان دەجوڵێنێت و وایان لێدەکات ئارەزووی سێکس بکەن،ئەوبۆچونە ھەڵەیە کە دەوترێت لەگەڵ زیاد بوونی تەمەندا ئارەزووی سێکسی کەمدەکات.

    -کاتێک خانمان گرنگیان پێدەدرێت لەلایەن ھاوسەرەکەیانەوە ھەست بە ئارامی دەروونی دڵخۆشیەکی زۆر دەکەن ئارەزووی سێکسیان زیاد دەکات

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەو کاتانەی ئارەزووی سێکسی خانمان دەگاتە بەرزترین ئاست Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top