بەستنی ستیان چی بەسەر مەمکی ژن دەهێنێت؟
زیانەکانی زۆر بەستنی ستیان بۆ ئافرەتان
پسپۆڕان دەڵێن: زۆر
بەستنی ستیان لای خانمان دەبێتەهۆی تێکدانی شێوەی مەمکیان و جوانی دەشیێوێنێت.
زانیارییە تەندروستیەکاندەریانخستووە، زۆر بەستنی ستیان لەلایەن خانمانەوە کاریگەری خراپ دەکاتە سەرتەندروستیان، وەک کەمبوونەوەی توانای هەناسەدان و عارەق کردنەوە و سووربوونەوە و خوران، لەگەڵ تێکدانی سوڕی خوێن.
پسپۆڕان دەڵێن: ئەگەر لەکاتی خەوتندا خانمان ستیان ببەستن کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەیان تێکدەچێت و ماسولکەکانی مەمکیان گرژ دەبنەوە و دواتریش شۆڕ دەردەچێت.
هەروەها نەبەستنی ستیان مەمک جوانتر دەردەخات لەکاتێکدا لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمەک دووری دەخاتەوە.