سێکس کردن لەگەڵ زیاتر لەیەک کەس تووشی ئەم نەخۆشیەت دەکات
کاریگەریەکانی سێکس لە سەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی مرۆڤەکان بێ شومارن،سێکس گەرمی بە ژیانی هاوسەران دەبەخشێت و جیا لە ئارامی دەروونی و نەهێشتنی دڵەڕاوکێ، دەبێتە هۆی بەرزنوونەوەی ئاستی بروابەخۆ بوونیان.
ماڵپەڕی Medicalxpress باس لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دەکات لەسەر سێكسكردن له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك کەس، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی جگە لە ھاوسەرەکەیان سێکس لەگەڵ کەسی تردا ئەنجامدەدەن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
توێژینەوەکە له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئیتاڵیا و نه‌مسا و توركیا داتای ٥٧٢٢ كه‌سیان وه‌رگرتووه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان ٦٤ ساڵی بووه ئه‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له ١٠ ئافره‌ت سێكس ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپهنجهبان زیاتره به‌ڕێژه‌ی ٪٩١ به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئافره‌ت سێكس ده‌كه‌ن،ھەروەھا ئەو خانمانەی كه سێكس له‌گه‌ڵ ١٠ پیاو یان زیاتر ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان ده‌گاته زیاتر له ٪٦٩ به به‌راورد به‌و خانمانەی له ماوه‌ی ژیانیان ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاو سێکسیان کردووە.