بە چەند ڕێگایەک دەتوانیت خۆشەویستە کۆنەکەت لە بیر بکەیت
پاش کۆتاییهاتنی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان دوو کەسدا، گرنگە چیتر چاودێری یەکتر نەکەن و پلانی نوێ بۆ ژیانیان دابڕێژن.
پاش کۆتاییهاتنی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان دوو کەسدا، گرنگە چیتر چاودێری یەکتر نەکەن و پلانی نوێ بۆ ژیانیان دابڕێژن.
ماڵپەڕی ” boldsky” چەند هەنگاوێکی خستووەتەڕوو بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشووت پاش کۆتاییهاتن بە پەیوەندییەکەتان.
-هەوڵبدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوڕێی نەبیت تا بەردەوام چالاکییەکانی نەبینیت، لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت زووتر لەبیری بکەیت.
-لە چاودێریکردنی بوەستە، چونکە کاتێک دەیبینیت دڵی خۆشە یاخود لەگەڵ کەسێکی دیکە قسە دەکات ئەوا تۆ زیاتر ئازارت پێدەگات و ناتوانیت لەبیری بکەیت.
-هەوڵبدە ناوەکەی لە ناو لیستی ژمارەکانتدا بسڕیتەوە و ژمارەکەی لەیادبکەیت.
-ئەگەر دەتەوێت بە ڕاستی لەبیری بکەیت ئەوا پێویستە هەموو وێنەکانی بسڕیتەوە و ئەو کاتانە لەیاد بکەیت کە پێکەوە بەسەرتان بردووە.
-بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستەکەت گرنگە هەوڵبدەیت کەسانی نوێ بناسیت و تێکەڵاو بیت، تا دوور کەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت نەبێتە هۆی گۆشەگیری.
-پلانی نوێ دابنێ و هەوڵبدە بەردەوام سەرقاڵی کردنی کارێک بیت تا کاتت نەبێت بیر لە خۆشەویستی پێشووت بکەیتەوە