لەسنوری کەرکوکـ ۳ هاوڵاتی ڕفێندراو ڕزگارکران
لەئۆپراسیۆنی هێزەعێراقیەکان بۆ ڕاوەدۆنانی چەکدارانی داعش لەسنوری جەمی "ڕۆخانە"ی قەزای "داقوق"ی باشوری کەرکوکـ سێ هاوڵاتی ڕفێندراو کە یەکێکیان ئامۆزای قایمەقامی قەزاکەیە وماوەی مانگێکە رفێندراوە، دوو رفێندراوەکەی دیکەش لەعەشیرەتی لهێبن و خەڵکی داقوقن یەکێکیان ۲ مانگ وئەوەی دیکەش ۱٠ رۆژە رفێندراون ڕزگارکران، چەکدارانی داعش لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو ۳ هاوڵاتییە داوای پارەیەکی زۆریان دەکرد،