لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک فڕۆكەكانی توركیا گوندەكانی چیای شاقۆلێیان لە زاخۆ بۆردوومان كرد و شەڕ لە سنوورەكە لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە ڕوویدا.
بە پێی سەرچاوەیەك ئۆپراسیۆنی توركیا لەگوندەكانی باتیڤا و دەركار بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە ڕوویدا و تاوەكو ئێستا زیانەكان نەزانراون.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە لە هەندێك ناوچە، سوپای توركیا 30 كیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستانەوە و بەردەوامیشە لە بەزاندنی سنووری هەرێم.