• نوێ

    خانەوادەکەی کونەماسی: ژیانمان هەرگیز وەك خۆی لێنایاتەوە


    کەیوان کوردێکی سڤیلی دانیشتووی کونەماسییە، کە لە هێرشەکانی ٢٥ـی ئەم مانگەی دەوڵەتی تورکیان خۆی و سەرجەم خێزانەکەی بەسەختی بریندابوون،و باس لە ئازار و نەهامەتیەکانیان دەکات.


    کەیوان دەڵێ: “ژیانم هەرگیز وەک خۆی لێ نایەتەوە. هاوسەرەکەم، پەیمان، قاچێکی لەدەستدا. من پارچە ئاسن لە جەستەمدایە. کوڕە ٥ ساڵەکەم، هەژوان، پارچەیەک لە سەریدایە، پزیشکەکان ناتوانن دەریبهێنن. کچە ٧ ساڵەکەم، هەمیشە، بە باشی نابیستێت. ساڵێک بوو پارەم کۆئەکردەوە بۆ ئەو مارکێتەم، ئەویشم لە کیسچوو.” کونە ماسی ناوچەیەکی گەشتیارییە و هەمیشە تەنراوە بە خەڵکی سڤیل، بەڵام ئەمە فڕۆکەکانی تورکیای نەوەستاند لەوەی ناوچەکە بکەنە ئامانج چونکە ئۆتۆمبیلێک پێیدا تێپەڕبوو و سەرنشینەکانی ئەندامی پژاک بوون بە جلی مەدەنییەوە. کەیوان پرسی“بۆچی لێیان ئەدەن کە نزیکی ئێمەن گەر ئێمەی سڤیلیش ئامانجی تورکیا نین؟ کێ تیرۆریستە؟ من تیرۆریستم؟ یان ئەوانەی ژیانی منیان بە مووشەکەکانیان گۆڕی بۆ تراژیدیایەک؟”

    وەرگیراوە..وێنە و چیرۆک/ڕێباز مەجید
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانەوادەکەی کونەماسی: ژیانمان هەرگیز وەك خۆی لێنایاتەوە Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top