• نوێ

    عەشق و ئازادی

    عەشق و ئازادی..


    وای چەنێک زوو 
    نەمان و چوون
    ئەو پەیڤانەی پایەی شورای
    ئەڤینمان بوون

    دەمویست تەمەن ئەوەی ماوە
    کەیف و شادی لێ پڕبکەم
    ئەوەی ڕەنگی چاوەکانتە
    لە ترۆپکی چیایی ژینا
    هەڵیبکەم..

    دەمویست چاوت وەکو چڕا
    ڕێگای تارم بۆ ڕۆشنکا
    ئەوینت دوا هیوای من بوو،
    زامی کۆنم بۆ بنبڕکا

    بەڵام بێجگە لە ناسۆری
    نەمدی تاوێ کامەرانی
    نەمچێشت ساتێ خۆشی ژیان
    نەمدی تاوێ یەک کیانی

    بڵێم دەستی ڕەشی کێ بوو؟!

    ڕەنگە هەر ئاوا نووسرابێ
    مێژو شایەدی ئەوەیە..
    کێ هەیە وەک ئێمە کوردبێ و
    دەستی غەدر نەی پێکابێ؟!

    ڕێبین.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: عەشق و ئازادی Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top