• نوێ

    دەک ڕووم ڕەش بێت ئەگەر ئەمجارە ڕەخنە لەحکومەت بگرم




    ئاخر گوناح نیە من ڕەخنە لەم حکومەتە بگرم لە هەموو وڵاتێک دا تاکەکانی هیوای ئەوەیانە سەردانی وڵاتانی تر بکەن و هاوڵاتیان وڵاتانی تر ببینن تا بزانن ئەوان چۆن و چۆن دەژین بەس ئێمە لەکوردستان بێ ئەوەی گەشت بکەین سەرجەم وڵاتانمان بینی. 

    من بە ئێوە دەڵێم تخوا گوناحتان ناگات ڕەخنە لەم حکومەتە دەگرن ؟ 
    تۆی هاوڵاتی کوردی بێ ئەوەی گەشت بکەی بۆ تورکیا و ئێران سەرجەم سەربازانی ئەو دوو وڵاتەتیان بۆهێنایە ناو هەرێم بینیتن بێ ئەوەی یەک دینار سەرف بکەن. 

    ئاخر گوناحتان ناگات ڕەخنە لەحکومەت بگرن ؟ 
    لەکاتێکدا زۆربەی تاکەکانی وڵاتانی تر بۆ بینینی چەک و پێداویستی شەڕی وڵاتانی تر ڕێگایەکی دوور دەبڕن و دەچن سەیریان دەکەن بەڵم تۆیەکی هاوڵاتی کوردی بێ ئەوەی ماندوو و هیلاک بیت لە ڕێگا بۆ بینینی چەکی وڵاتانی تر حکومەت خۆی داوای لە وڵاتان کرد چەکەکانیان بێنن ئێمە سەیریان بکەین لەوە باشتریش لەسەر ئێمە تاقیان کردەوە . 

    گوناحت ناگات ڕەخنە لەحکومەت بگریت ؟ لەکاتێکدا زۆربەمان حەزمان لەسەیرکردنی فرۆکەی وڵاتانی ترە حکومەت ئاسان کاری بۆ کردنی بێ ئەوەی سەردانی هیچ وڵاتێک بکەین و بچینە فڕۆکە خانەی هیچ وڵاتێک وا فڕۆکە شەڕکەرەکانیان بەنزمی بەسەر ئێمە دا دەوسوڕێنەوە و ئێمەش سەیریان دەکەین جارجارەش بۆ دڵخۆش کردنمان بۆم بارانمان دەکەن لەوە باشتر هەیە ئاخر چ حکومەتێک بۆ هاوڵاتیەکانی وا خەمخۆرە .

    ئیترە بەسە ڕەخنە لەحکومەت مەگرن بەخوا ڕوومان ڕەش دەبێت سەد ساڵی تریش چاوەڕێی بین لەم حکومەتە خەمخۆرترمان دەست ناکەوێت من ڕووم ڕەش بێت ئیتر گەر ڕەخنەتان لێبگرم بەسێ حزب شەو ڕۆژتان لەسەر یەک داناوە مل ملانێتانە تا زووتر خزمەت بە هاوڵاتیانتان بکەن و وڵاتانی تر بێنە هەرێم ڕەبی سەرکەوتووبن ئیتر ڕەخنەتان لێناگرم .

    دیار حسێن - ڕۆژنامەنوس
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دەک ڕووم ڕەش بێت ئەگەر ئەمجارە ڕەخنە لەحکومەت بگرم Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دێرین ڕەسوڵ
    Scroll to Top