نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣شەممە 30ـی حوزەیرانی2020، لەناوبازاڕی قەزای کەلار تەقە لە دوکاندارێک کرا و گیانی لەدەستدا.
علی جمال قدووری، موقەدەمی مافپەروەر، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێوبازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دووکەسەوە تەقەلەدوکاندارێک کرا بەناوی (هەردی جەمال قادر ) لەدایکبووی 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند:"لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێ کردوە".