• نوێ

    لە شانزەی ئۆکتۆبەرەوە

    لە شانزەی ئۆکتۆبەرەوە

    ئەو وەختەی (کەرکووک)یان دا بە شوو!
    لێم ونبوویت و کۆڵانەکەت چۆڵکردوە
    بوویت بە کۆتا دەنگی گیتارێکی شکاو
    بوویت بە دەرد و داخی سەر سینەم
    دەزانم ئەمێستاکە دەربەدەر بوویت
    بەڵام ئەی دەسەڵاتی وەڕزکەر
    لەناو سیاسەتی ئێوە من شۆخێکم ونکردوە
    جوانتر لە هەر هەمووتان
    دەستم هێندە درێژ نییە دەست بخەمە بینە قاقاتان
    هەم دولبەرە نازدارەکەم هەم شارە فرۆشراوەکەم
    بسەنمەوە لە هەمووتان.
    ئەی سەرۆکی شار دز و یار دز
    بمدەنەوە بووکی خۆمم دەوێتەوە
    ئەگەر ئێوە نەبوونایە 
    من و کاڵێ بەناو شاردا دەستی یەکتریمان دەگرت 
    گۆرانی کەرکووکمان دەوتەوە!

    حەمەی لەیلا
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە شانزەی ئۆکتۆبەرەوە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top