لەکەرکوكـ ۲۸ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ۱۱٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگاکانی عێڕاق وهەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ۲۸ توشبوو لەکەرکوکـ تۆمارکراوە، و ۵ توشبوو چاکبونەتەوە، وسێ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
کۆی گشتی توشبووان لەکەرکوکـ گەیشتە ٤٠٦ کەس، لەئێستادا ۲۳۲ توشبوو لەنەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنان، ۱٦۲ کەس چاکبوونەتەوە، ۱٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە:bk