لەکەرکوکـ تەرمی هاوڵاتییەکـ دۆزرایەوە
کەمێکـ پێش لەتەنیشت بەنزینخانەی "ئیسکان"ی شاری کەرکوکـ تەرمی هاوڵاتییەکـ بەمردووی دۆزرایەوە،
دواتر لەلایەن دانشتووانی گەڕەکەکە نەخۆشخانەی "ئازادی" ئاگادار کرانەوە لەبوونی تەرمی هاوڵاتییەکـ، دوای ماوەیەکی کەم تەرمی هاوڵاتییەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە،
دوای لێکۆڵینەوە وپشکنینی سەرەتایی دەرکەوت هاوڵاتییەکە بەڕەگەز سورییە بەناوی (کەماڵ محەمەد حسێن) وتەمەنی ۵۳ ساڵە وبەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوە:bk