• نوێ

    بکوژانی گەنجەکەی کەرکوکـ دەستگیرکران

    بکوژانی گەنجەکەی کەرکوکـ دەستگیرکران


    دوای دیار نەمانی بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ لە کاژمێر ۱۲:٠٠ی نیوەڕی دوێنێ هەینی ۲۹ی ئایاری ۲٠۲٠ تەرمەکەی لەنیو ئاوی خاسەی شاری کەرکوکـ نزیکـ گەڕەکی "عروبە" بەکوژراوی دۆزرایەوە،

    گەنجە کوژراوەکە لەنەتەوەی عەرەب بوو ودانشتووی گەڕەکی عروبەی کەرکوکە بەناوی "ئەحمەد خزەیر فازڵ" تەمەنی ۲۵ ساڵە وخێزاندارە وباوکی ۳ منداڵ بووە، دوای ۳ ڕۆژ تەرمەکەی بەکوژراوی ودەست بەستراوی دۆزرایەوە وئەندامی (نێرینەی) بڕابوو،

    دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە ۲٤ کاژمێر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ۳٠ی ئایاری ۲٠۲٠ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوکـ وبەهەوڵی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی "عروبە" تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كى كوشتنى گەنجەکە دەستگیرکران،

    گەنجەکە لەلایەن هاوڕێیەکی خۆی بەناوی "حەسەن مالکـ عەزیز" وبەهاوکاری هاوژینی کوژراوەکە بەناوی "ئالاء سەعد مەهدی" کوژراوە،

    هۆکاری کوشتنی گەنجەکە لەلایەن هاوڕییەکی خۆی وبەهاوکاری هاوژینی کوژراوەکە ئەوەیە کەهەردوو بکوژ پەیوەندی سۆزداریان هەبووە وئاشکرابوونە بەوهۆیەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
    سەرچاوە:bk

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بکوژانی گەنجەکەی کەرکوکـ دەستگیرکران Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top