کچەکەی فەیروز لەسەر هەواڵی مردنی دایکی دێتە دەنگ
دەنگۆی مردنی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی مێژووی لوبنان فەیروز بڵاودەبێتەوە، بەڵام کچەکەی رەتیدەکاتەوە و بە توندی کاردانەوەی دەبێت.
ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک لە پێگەکان هەواڵی کۆچی دوایی فەیروز بڵاوبووەتەوە لە تەمەنی 84 ساڵی لە نەخۆشخانەی ئەمریکی لە بەیروت، ئەمەش دەنگدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.
پاش بەدواداچوونی میدیاکان و راستکردنەوەی ئەو هەواڵە، فاتمە عەبدوڵا کچی فەیروز لە پۆستێکی نوێدا لە سۆشیال میدیا وتی "دایکم زۆر تەندروستە و خودا تەمەنی درێژ بکات، نازانم چۆن ئەم هەواڵانە بڵاودەکاتەوە و لەخۆتانەوە یاری بە ژیانی کەسێک دەکەن"