هاوسەرەکەت بەم دیاریانە ئاشت بکەرەوە
کاتێک هاوسەرەکەت لێت دەڕەنجێت چۆن ئاشتی دەکەیتەوە؟ بێگومان پێش هەموو شتێک پێوستی بەگفتوگۆیەکی هێمنانەیە، چونکە کێشەکانی نێوان هاوسەران بەردەوامە و ناکرێت ژیانی هاوسەرگیری بێ ناکۆکی بەڕێوەبچێت.
خانمان زۆر ئارەزووی دیاری دەکەن، ئەگەر شتێکی سادەش بێت دڵیان خۆشدەکات و پێی وایە هاوسەرەکەی گرنگی پێدەدات،بەپێی زانیارییەکان، چوار دیاری بۆ خانمان زۆر گرنگە:
گوڵ یەکێکە لەو شتانەی خانمان زۆر ئاشقین، کاتێک پێشکەشی دەکەیت، هەست بە خۆشەویستیەکی زۆر دەکات و دڵخۆش دەبێت، مامەڵەی زۆر دەگۆڕێت لەگەڵت.
بانگێشت کردنی بۆ خوانێکی ڕۆمانسی، لە جێگەیەکی ئارام.
پێشکەشکردنی دیاریەکی سادە و ئامادەکردنی بەشێوازێکی سوپرایز، بۆ نمونە لە چێشتخانە یان بەردەم دەرگادا بۆی دابنێ.
باشترین دیاری دەربڕینی هەستی خۆشەویستی خۆتە، بە وشەیەکی جوان و وەسفکردنی.