ئێوە، ئێمەتان ئەنفال کرد
ئێوە بە قاتی ڕانکوچۆغەو شاڵەوە
ئێمە بە هەوریو بۆیمەو دەسماڵەوە
ئێوە بە ورگی زل و ڕەشمەو ناڵەوە
ئێمە بە پێخاوسی و گریان و ناڵە وە
ئێوە بە تازەترین چەکی ساڵەوە
ئێمە بە گۆچان و بلوێرو شمشاڵەوە
ڕاپێچتان کردین بەرەو بیابانی عەرعەر،
بیابانی پڕ لە تیر و شیر و خنجەر
لەوێ بەبەرچاوی دونیای کەڕو لاڵەوە
کۆمەڵ کوژ کراین و خراینە چاڵەوە.
اسماعیل ابراهیم