حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری سێكس كردن
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ، موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌نێوان ژن‌و مێرد‌و به‌شێوه‌ی شه‌رعی، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی حه‌وت كێشه‌و گرفتی تهندروستیو ده‌روونی سه‌ره‌كی. ده‌روونناسێكی ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێت «په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ هه‌یه له‌نێوان سێكس‌و په‌ره‌سه‌ندنی خۆشه‌ویستی ژن‌و مێرد‌و ساغ‌و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌و ده‌روونیان».
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، كه له‌لایه‌ن پزیشكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، كه پشت ئه‌ستووره به‌ده‌یان سه‌رچاوه‌ی پزیشكی‌و زانستی بیانی‌و به‌مدواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌نێوان ژن‌و مێردداو له‌كه‌شێكی ئارام‌و ته‌ندروستدا، حه‌وت سوودی سه‌ره‌كی بۆ جه‌سته‌و ده‌روونی هه‌ردوولایان هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه حه‌وت سووده ته‌ندروستیه‌كه‌ی سێكس به‌م شێوه‌یه دیاریده‌كات: 1ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونی: گرنگترین لایه‌نی ته‌ندروستی موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێدانی دڵه، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئارامی ده‌روونی. توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ستیورات بیردلی له‌زانكۆی بیزلی ئینگلیزی، ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی شڵه‌ژانی ده‌روونی، سێكسكردن چاره‌سه‌رێكی باشه. بیردلی، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه سێكس، فشاری خوێن‌و لێدانی دڵ، كه‌م ده‌كاته‌وه. .
مومارهسهكردنیشی بهرلهبهرهنگاربوونهوهی حاڵه‌ته حه‌ساسه‌كانی وه‌ك وتاردان له‌نێو قه‌ره‌باڵغی یان شیكاركردنی پرسیارێكی حسابی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك، شتێكی گه‌لێك به‌سووده. به‌پێی به‌دواداچوونه پزیشكییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو هاوده‌می خۆیاندا موماره‌سه‌ی سێكسیان كردووه، ئاسانتر له‌وانه‌ی سێكسیان نه‌كردووه، توانیویانه به‌سه‌ر مه‌وقیفه پڕ لهئیحراجییهكاندا زاڵ‌بن. هه‌روه‌ها له‌و پشكنینه پزیشكیانهشی كه كراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی له‌كه‌شێكی ئارام‌دا زوو زوو سێكس ده‌كه‌ن، فشاری خوێن‌و لێدانی دڵیان خاوترو كه‌متربووه له‌وانه‌ی كه له‌هه‌فته‌یه‌كدا نزیكی خێزان‌و هاوسه‌ره‌كانیان نه‌بوونه‌ته‌وه.
هه‌ندێك لهتوێژهرهكانی تری بواری پزیشكی، باس لهوهدهكهن كه سێكسكردن له‌گه‌ڵ هاوده‌م، نه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ی سێكسكردندا، به‌ڵكه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسیۆن (oxytocin) كه پێی ده‌وترێت «هۆرمۆنی متمانه». تیلمان كیرگهر، كه پزیشكێكی سویسرییه به‌مدواییانه له گۆڤارێكی ده‌رونناسیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه جیاوازی زۆر له‌نێوان حاڵه‌ته‌كانی دهسپهڕو جوتبووندا هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌دوای سێكسی سروشتی، ئاله‌تی پیاو سست دهبێتو بۆ ماوه‌یه‌ك خاو ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ره‌زامه‌ندیی دهروونیو ئاسووده‌یی. به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌دوای موماره‌سه‌كردنی سێكسه‌وه، چه‌ند قات‌و چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی دوای ده‌سپه‌ڕ، هۆرمۆنی برۆلاكتین ده‌ڕێژێت، كه به‌ڕای چاودێران بۆ دوو شت به‌كه‌ڵكه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌م، تێكشكاندنی هۆرمۆنی دۆبامین كه ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی‌و په‌ژاره دروستكردن. دوه‌میش، دواخستنی توانای رهپكردنی ئاله‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك، تا ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ش زیاتر بێت، ئه‌وه پیاو توانای دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاری سێكسی زیاتر دواده‌كه‌وێت.
2ـ باشكردنی ته‌ندروستی دڵ: توێژینه‌وه‌یه‌كی تری پزیشكی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی كرداری سێكسی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه ده‌ژین (ژن‌و مێرد) ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌روه‌ها له‌باوه‌شگرتنی ژن ده‌بێته هۆی دابه‌زینی فشاری خوێنی ژنه‌كه.
هه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه سێكسكردن له‌گه‌ڵ ژنانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزان، ده‌بێته هۆی شڵهژانو دواتریش تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ.
توێژه‌ره ئینگلیزییه‌كان له‌ماوه‌ی 20ساڵ به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سێكس له‌لایه‌ن پیاوان‌و ژنانی به‌ته‌مه‌نه‌وه، نابێته هۆی جه‌ڵته‌ی دهماغو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌فته‌ی دووجار سێكسكردن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
ئه‌وه‌شی لێره‌دا رۆڵی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه خه‌مۆكی‌و هه‌ست به‌ته‌نهایی كردن‌و شڵه‌ژانی عاتیفی ته‌ندروستی دڵ خراپ ده‌كات، به‌تایبه‌ت لای ئه‌وانه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا دڵیان كێشه‌ی هه‌یه.
3ـ به‌كاربردنی وزه: سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه موماره‌سه‌كردنی دهستبازیو دواتریش سێكس له‌نێوان ژن‌و مێرددا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، ده‌بێته هۆی به‌كاربردنی 85 وزهگهرمی له‌شی مرۆڤ، ئه‌م نیو سه‌عات دهستبازیو سێكسكردنه، هاوتای نیو سه‌عات ڕێكردنه به‌پێ، به‌خێرایی زیاتر له دوو میل له‌سه‌عاتێكدا (میلێك یه‌كسانه به 1,61 كلم). له‌ده‌ستدانی ئه‌م 85 گەرمۆكە گه‌رمییه‌ش شتێكی كه‌متره له‌و بڕه وزه گه‌رمییه‌ی كه مرۆڤ له‌ماوه‌ی نیو سه‌عات راكردندا به‌خێرایی 5 میل له‌كاتژمێرێكدا له‌ده‌ستی ده‌دات.
به‌پێی پێوه‌ره پزیشكییه‌كان راكردنی خاو، یان سه‌ركه‌وتن بهپهیژهدا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، ته‌نها 300 وزهگهرمی له‌شه‌ی مرۆڤ به‌كارده‌بات.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كان 42 موماره‌سه‌ی سێكسی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی نیو كیلۆ له‌كێشی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌وانه‌ی سێكس ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداری وه‌رزشكردنی رۆژانه‌ی خۆیان ببن.
4ـ راهاتن له‌گه‌ڵ یهكترو ڕێز له‌خۆگرتن: توێژه‌ره‌كانی زانكۆی ته‌كساس رایانگه‌یاندووه، كه زیاتر له 237 پێویستی له‌مرۆڤدا هه‌یه بۆ موماره‌سه‌كردنی سێكس، یه‌ك له‌سووده‌كانی سێكسكردنی سروشتی‌و شه‌رعیش، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رێز له‌خۆگرتنه. دكتۆره حینا ئۆگدن، پسپۆڕ له‌پزیشكی سێكسی له‌زانكۆی كامبردج، جه‌خت ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی وه‌ها ده‌كات له‌مرۆڤ كه سێكس بكات، گه‌ڕانه به‌دوای هه‌ستی رێز له‌خۆگرتن، ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌دی كه سێكس له‌چوارچێوه‌ی خۆشهویستیو ئارامیدا مومارهسهبكرێت. وه‌ك پێشتریش باسكرا، سێكسكردنو له‌رزه‌و چێژی كاتی جووتبوون، رێژه‌ی هۆرمۆنی ئۆكسیتین (هۆرمۆنی متمانه) له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی بڕوا به‌خۆبوون‌و قایمكردنی رایه‌ڵه‌كانی خۆشهویستیو په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان. توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێیانوایه كه سێكسكردن مرۆڤ دهستكراوهو سه‌خاوه‌تمه‌ند ده‌كات. توێژه‌ره‌كانی زانكۆی بیتسبیرگو زانكۆی باكوری كالیفۆرنیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆرمۆنی متمانه ته‌نها لای ژن‌و مێرده‌كان دروست ده‌بێت، تا ئه‌و دووانه‌ش زیاتر پێكه‌وه یه‌ك له‌ئامێز بگرن زیاتر خۆشهویستیو هه‌ستی بڕوا به‌خۆبوونیان قایم ده‌بێت.
5ـ باشكردنی خه‌وو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار: سێكسكردن، ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی نووستن. هه‌روه‌ها جووتبوون رێژه‌ی هۆرمۆنی ئیندورفین endorphinله‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌رزده‌كاته‌وه، كه ده‌بێته هۆی چێژوهرگرتنو سووككردنی ئازاری ژانه‌سه‌رو ئازاری جومگه‌كان.
6ـ چالاككردنی به‌رگری جه‌سته: توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جارێك یان دووجار موماره‌سه‌كردنی سێكس، له‌هه‌فته‌یه‌كدا، ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی جۆری immunoglobulin A لهجهستهداو ئه‌م به‌رگرییه‌ش مرۆڤ لهههڵامهتو هه‌وكردنی میكرۆبی ده‌پارێزێت. خۆش ئه‌وه‌شه كه توێژه‌ره‌كان تێبینی ئه‌وه‌یانكردووه كه ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار سێكس ده‌كه‌ن، دژه ته‌نه‌كان لهلیكیاندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو زیاد ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار سێكسدهكهنو تا ژماره‌ی موماره‌سه‌ی سێكس زیاتربێت، به‌رگری له‌شی مرۆڤیش زیاتر ده‌بێت.
7ـ خۆپاراستن له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات توێژه‌ره ئوستورالیه‌كان، تێبینی ئه‌وه‌یانكردووه زیاتر ئاوهاتنه‌وه به‌گه‌نجی، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌كاتی پیربووندا. ئه‌وان به‌دیاریكراوی ده‌ڵێن «پێنج جار ئاوهاتنه‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌ته‌مه‌نی بیسته‌كاندا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌كاتی پیربووندا». هه‌روه‌ها توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه 21جار ئاوهاتنه‌وه لهمانگێدا بۆ پیاوان زۆر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه به‌به‌راورد به‌وانه‌ی كه 4 ـ7 جار ئاویان دێته‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا