• نوێ

    دووەم منداڵ لەجیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

    دووەم منداڵ لەجیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا



    منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای خوراسانی باكوور باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گیانی لەدەستدا.
     
    زانكۆی خوراسانی باکوور بۆ زانستە پزیشكییەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا ئێستا ١٨٩ كەس لەو پارێزگایە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە ٩٩یان چاكبوونەتەوە، هەروەها ١٩ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانە.

    بچووكترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان منداڵێكی سێ ساڵان بوو كە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست دا.

    ئێران لە رووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئیتاڵیا و چین لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت، بەو پێیەی کە تا ئێستا هەزار و ٨١٢ كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە ٢٣هەزار و ٤٩كەس كە تا ئێستا هەشت هەزار و ٣٧٦یان چاكبوونەتەوە.
    سەرچاوە ئاوێنە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دووەم منداڵ لەجیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top