سەرۆک وەزیرانی یۆنان باری نائاسی ڕاگەیاند و هاتووچۆکردنی ڕاگرت
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، هاتووچۆی
گشتی له ته‌واوی یۆنا ڕاگه‌یاند.
له سبه‌ینێ ڕۆژی دووشه‌ممه 23/3/2020 له كاتژمێڕ 6:00 به‌یانیه‌وه، له ته‌واوی یۆنان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. ته‌نها ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌ر كار ده‌چن و پێویسته ئه‌وراق و IDیان پێبێت، یاخود بۆ ماركێت و ده‌رمانخانه‌كان هاوڵاتیان ده‌توانن له ده‌ره‌وه بن ئه‌وه‌ش پێویسته له ڕێگه‌ی ئهلهكترۆنی (SMS) بۆ ژماره 13030 پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ هاتووچۆكانیان و به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكیش كۆدێكیان بۆ ده‌نێرن كه به‌و كۆده ده‌توانن ڕوو له‌و شوێنه بكه‌ن كه ئاماژه‌یان پێداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه كار ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌وراقی ڕه‌سمی كاره‌كه‌یان پێبێت. ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ئهلهكترۆنی ده‌توانن داوای بكه‌ن (gov.gr)
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له وڵاتی ئیتاڵیا هه‌ر دوو ده‌قه‌یه‌ك كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست ئه‌دات، بۆیه ڕێگه ناده‌م وڵهتهكهمان هاوشێوه‌ی ئیتاڵیای لێبێت، هه‌ر بۆیه له ئێستاوه ڕێ‌و شوێنی تووند ده‌گرینه به‌ر.
له كۆتایشدا سوپاسی هه‌موو هاوڵاتیانی كرد كه خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن.
#پابه‌ندین
#یۆنان
#قه‌ده‌غه_كردنی_هاتووچۆ
سەرچاوە:پشتی نیوز