ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی له روسیا راگه‌یاند
سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ روسیا به هۆی گرته ڤیدیۆییه‌كی بێ ماناوه تێكنادهن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دوایین سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ بێده‌نگی شكاند و رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ روسیا له باره‌ی ڤیدیۆیه‌كی بێ مانا ناكه‌ین به قوربانی".
وتیشی، ئه‌م جۆره كاره‌ی میدیا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان و رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌لاڕێدا به‌رێت.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه میدیای روسی بڵاویان كردۆته‌وه، له دوایین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ ناوبراو و شانده‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی دوو خولهك له پشت ده‌رگای شوێنی كۆبوونه‌وه له‌گه‌لچ ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا هێڵراونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بێزاری و توڕه‌بوون به روخساری سه‌رۆكی توركیا و ئه‌ندامانی شاندهكهیهوه دیاره.
لای خۆیه‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ئه‌و بێڕێزییه‌ی راگه‌یاندنی روسی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی داوه، كارێكی راست نییه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "راگه‌یاندنی روسی له كاتی هه‌بوونی بچوكترین جیاوازی بیروڕادا ده‌ستده‌كات به هه‌ڵمه‌تی سوكایه‌تی پێكردن".