• نوێ

    چیبکەین تا منداڵەکانمان لەجەنگی تەکنەلۆجیاو میدیاکان بپارێزین

    چیبکەین تا منداڵەکانمان لەجەنگی تەکنەلۆجیاو میدیاکان بپارێزین 


    مامۆستاو وانەبێژی دەروزنزانی
    (کەمال فاروق )
    لەوبارەیەوە پێمان دەڵێت

    کەسێتی مرۆڤ دەکەوێتە بەر
     گەلێک هوکاری خێزانی و پەروەردەییەوە کەپێویستە بە وریای و زانستیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین۰۰۰



    منداڵ و کەسێتی منداڵ وەک خاکێکی بەپیتە ئەگەر بتوانی جوان بیکیڵی و راست بەکاری بێنی و رەچاوی کەشوهەوای وەرزەکان بکەیت بێکومان بەرهەمی باشتر دەبێ۰۰۰بەڵام کاتێک ئەو  زەویە بە بەیاری جێ دەهێڵی ئەوا غەیری کژوگیای خۆڕسک شتی تر بەرهەمی نابێ ۰۰۰۰کەواتە بۆ ئەوەی مناڵ ئامادەبکەین بۆ  ئایندە زۆر کرنگە رەچاوی تواناو خەسڵەت و زیرەکی بکەین کە بەبێ بەرنامە ئەو تواناو خەسڵەت و زیرەکییەی مناڵ نەک هەر بەهەدەر دەروات بەڵکو  منداڵ و کەسێتی  مناڵ  بەرەو   ئەو هەڵدێرە هەزار بەهەزارە پەلکێش دەکات 



     کە کومەڵگە نایەوێ ۰۰۰چونکە غەریزەکانی منداڵ دەبنە رێگەی مناڵ و رێنیشاندەر  و بەو شێوەیە کەسێتی درووست دەکەن  کە دوورە لە بەهای کومەڵایەتیەوە و مناڵ دوورەپرێزو  دژە کومەڵ دەبێت۰۰۰۰۰

    دەربارەی کاریگەری تەکنولۆجیاو سۆشیال میدیاو بەتایبەتی یوتوپ و فەیسبوک  منداڵ بەو ئاراستەیەدا دەڕوات کە کۆمەڵگەی کوردی نایەوێت ئیتر ناکۆکی  نێوان  نەوەی داهاتوو لەگەڵ ئێستا لێرەوە فرچک دەگرێ ۰۰۰


    بەها کومەڵایەتیەکان  لاواز دەبێ و نەوە دوای نەوەش لاوازتر دەبێ هەر لەپەیوەندی نێوان خێزانەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە پەیوەندی نێوان خێزانەکان کەشیرازەی کومەڵایەتی لاواز دەکات و تاکێتی جێگەی کومەڵایەتی دەگرێتەوەو ئازادیەکانی تاک بەشێوەیەکی زیاتر رەها دەبێ و ئەوە دەکات خۆی دەیەوێ ئەمەش دەرەنجامی ئەو بەرنامە رێژیەیە کە نێت  دایڕشتووە بەبێ رەچاوکردنی هێڵی کومەڵایەتی و ئاینی کومەڵکا ئەمەش کار لەم لایەنانەی خوارەوە دەکات:
    دروستکردنی خێزان و پەیوەندی کومەڵایەتی
    پەروردەو خوێندن 
    کارو پیشە
    کەسایەتی مرۆفەکان بەرەو  تاکڕەوێتی
    پەیوەندی نێوان باوک و دایک و مناڵەکانیان۰۰۰۰۰تد


    بەڵام  نابێ لەبیرمان بچێت ژیان گۆڕانکاری بەسەر دێت  و دبێ لە ئاست ئەو گۆرنکاریانە هەڵبکەین و خومنن قایمبکەین لەرێگەی خوێندن و پەروەردەو وشیاربوونەوەو خۆ رۆشنبیرکردن بۆ ئەوەی ئەو هێزەمان تێدا بێ بەرەنگاری ئەوە  ببینەوە کەنامانەوێ  وەلی کاتێک دایکوباوک و پەروەردە لاوازتر بوون لەئاست گۆڕانکاریەکان و  شتە تازەکانی وەکو نێت و نەتوانن  بەبەرنامەوە  مامەڵەی لەگەڵ بکەن  بێگومان  نێت و موبایل و تورەکومەڵایەتیەکان دەبنە ئوقیانوسێک بۆ خنکاندنی  نەوەکانمان  یان ئیفلیجکردنیان بۆیە پێویستە  سنورێک بۆ پرسی تەکنولوجیای ئێستا وەکو تۆرە کومەڵایەتیەکان و یوتوپ دابنرێ و ببێتە ئەرکی حکومەت یان  مناڵەکانمان فێری مەلەبکەین کەبتوان لە ئوقیانوسی ئەم تەکنولوجیایە مەلە بکەن و بپەرنەوە۰۰نابێ مرۆڤ بارادەیەک لاواز بێ نەتوانێ بەرنامە بو مناڵەکانیان دابنێن بێگومان  من وەک ماموستایەکی  دەرونزانی  دایکوباوکی ئێستا بەنەخویندەوار و زەین کوێرو لاسای کەرەوە دائەنێم کە رۆشنبیر نین و لەژیانیاندا  ناخوێننەوە بو ئەوەی لەلایەنی دەروونی مناڵ تێ بگەن و بەبێ توندوتیژی بەرەنگاری گورانکاریەکان  ببنەوە و ببنە هاوڕێی مناڵەکانیان۰۰لەبیرمان نەچی تەکنولوجیا  مروڤ دروستی کردووە  ئەو مرۆفی دروست نەکردووە تا نەتوانین زاڵ بین بەسەریدا۰۰۰


    ئامادەکردنی هەواڵ 
    جوان ڕەمەزان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چیبکەین تا منداڵەکانمان لەجەنگی تەکنەلۆجیاو میدیاکان بپارێزین Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top