كـاتێك ئافره‌ت دهووروژێ جه‌سته‌ی چـی به‌سه‌ر دێت ؟
له‌گه‌ڵ ووروژاندندا ئهندامهكـانی زاوزێ له‌ناوچه‌ی حـهوزدا وورژمێكی خوێنیان بۆ ئه‌چێت و لاته‌نیشته‌كانی زێ ههڵدهوسێت ومادده‌یه‌كی شل ده‌رێژن كه ناو زێ چـهورو تـهر ده‌كه‌ن ، وه ووروژمـی خوێن بۆ ناوچه‌ی حه‌وز زیا ده‌كات ،هه‌ردوو لچه بچووك زۆرتر سوور هه‌ڵده‌گه‌رێن و زۆر ئه‌ستوریش ده‌بن ، له‌كاتێكدا هه‌ردوو لچه گه‌وره‌كه هه‌ڵده‌ئاوسێن و له‌یه‌ك دوور ئه‌كه‌ونه‌وه و ناوچه‌ی زێ ده‌رده‌خه‌ن . هه‌ردوو لچه گه‌وره‌كه له‌و ژنانه‌ی هێشتا منداڵیان نه‌بووه ده‌كشێن و پان ده‌بنه‌وه به‌ڵام له و ژنانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوومنداڵیان بووه به‌شێوه‌یه‌كی دیار هه‌ڵده‌ئاوسێن ..
میتكهش به‌ده‌وری خۆی هه‌ڵده‌ئاوسێت ، وهقهبارهكهی به‌پێی پله‌ی ووروژاندنهكه گه‌وره ده‌بێت ،وه‌كه مێك گرژ ده‌بێت به‌مه هه‌ستیارێتی هه‌موو ناوچه‌ی زاوزێ چه‌ند جاره ده‌بێت و ئه‌ندامی سێكسی ژن قورس و گه‌رم ده‌بێت .
به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی شانه‌كانه‌وه زێ له‌سه‌ره‌تاكه‌یدا ته‌سك ده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا له قوڵاییه‌كه‌ی دا فراوان ده‌بێت .
وه‌هه‌ردوو مه‌مك هه‌ڵده‌ئاوسێن ، و تووند ده‌بن و هه‌ردوو گۆكه‌ی ره‌پ ده‌بن و ، وهخهرمانهی ده‌وری گۆ زیاتر ره‌ش و تۆخ ده‌بن وه‌یاری كردن به مه‌مكه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ووروژاندنی گشتی..
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوودا هه‌موو جه‌سته نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ تێك ده‌چێت ...وهڵێدانی ترپه‌ی دڵ زیاد ده‌كات و په‌ستانی خوێنبه‌ره‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه وه هه‌ناسه‌دان خێرا‌و پچر پچر ده‌بێت
هه‌موو ماسولكه‌كانی جه‌سته تــووند ده‌بن هـه‌موو ئه‌م دیاردانه په‌رچه كردارێكی ناخۆویستن...