کۆڵبەرێک دووای دە ڕۆژ مانەوە نەخۆشخانە گیان لەدەست دا
(خدر بێنەوا محمد ) کە خەڵکی شاری سەردەشت ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بژێوی ژیانی بەکۆڵبەری پەیدا دەکرد،
دە ڕۆژ بەر لە ئیستا لەگەڵ هاوڕێ کۆڵبەرەکەی لە سنوری ئێران عێراق
درانە بە ر دەسڕێژی گولەی
سوپای پاسداران ،
(محمد ڕەشید زاد) دەسبەجێ گیان لەدەست دەدا ،
(خدربێنەوا محمد)
گولە بەرسەری دەکەوێ ماوەی دەڕۆژ لە نەخۆشخانەدەمێنێتەوە ئەمڕۆ گیان لەدەست دا ،
بە پشت بەستن بەئامارەکانی ڕێکخراوی مرۆیی هەنگاو
لەسەرەتای /۲۰۲۰/ وە لانیکەم ٥ کۆڵبەروکاسبکاری کورد لەسنوری ئێران عێراق بەگولەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران
گیانیان لەدەست داوە ،